اهل قلم



mail بۆ وڵاتی داخدارم .

وڵاتەکەم خەمبارم . دڵسووتاوم .

شەرمەزارم لە دەربڕین ناوی بەرزی تۆدا

هەر ڕوو ڕەشم بەڵام هیچم نایە لەدەست.

بۆ تۆ، بۆ خۆم، بۆ خەڵکی خەمبارم .

خەمباری خەڵکەکەم لە ڕادەی ئاسمانەکانی خۆدادایە

بە ئەندازەی تەواو دنیا،  چ ئەم دنیا چ ئەو دنیا .

دڵی سووتاوم ژیلەمۆی خستوو بایێکتر هات گڕی لێ بەردا

ئایا ڕە‌‌‌حمی نییە دنیا ؟؟!!!

 

هەر سات و هەر کات هەواڵێک دێ لە کوشتن و لە سووتان و لە ڕووخان

وا دیارە دنیای ئەمڕۆ زۆر زۆردار بێ، ڕەنگە دنیاش بێ تاوان بێ

بەڵێ وایە، ئەنیا ئەم هەموو زام و برینە نییە لە ئەستۆی دنیایە

 

دنیا جوانە دنیا جوانە بەڵام نە لە کوردستانە

کوردستانی من خەمبارە هەموو ڕۆژێ شەرمەزارە

کە چی نییە ئۆقرەی تێیدا، کە ڕۆڵەی بنوێی لە ئامێزیا

کە بۆی بڵێی لایە لایەی ژین، کە بۆی بڵێی ئەفسانەی جوان

کە بۆی بڵیی لە ئاوات و لە ئارەزوو لە بەین چوونی دوژمنی زوو

ئەو دوژمنەی کە زۆردارە کە زۆر ماوەیێکە بەکارە

بۆ کوشتن و بۆ سووتان و بۆ ڕووخانی ئەم بێچارە

بێچارە نەوەک بێ چارە بێ و هەوڵی زۆری لە بۆ داوە

 

بەڵام هەموو کات و هەموو ڕۆژ و هەموو شەو ئەو دوژمنە دەس بە کارە

یان دەسووتێنێ یان دەرووخێنێ.

بە توندی و بە نەرمی، بە سەردی و بە گەرمی، بە دۆسی و دوژمنی

هەر لە کارەو هەر لە کارەو کەر لە کارە

بە بێ پشوو، بە بێ وچان، بە بێ وستان

 

دەلێین لێ داووین ئەم دوژمنەی مال وێرانە

ئەمجار نە بە تیر و رەگبار، نە بە ئیعدام، نە بە ڕچان لە نێو زستان

نە بەو هەمووی پێشووییان

ئەمجار دەلێین بە ئاگرێک داخ و سووزان، بە مووشەکێک بۆ ئینتقام

 

دواییندار.


تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین مطالب

محل تبلیغات شما محل تبلیغات شما

آخرین وبلاگ ها

آخرین جستجو ها

طراح یار Katherine وب سایت تخصصی مجتبی ریاحی نسب آکادمی آموزش زبان انگلیسی و آیلتس در مشهد آیلتس میکس موزیک خفن باکسر Chinese Liquid sulfuryl chloride manufacturer تاریخ عکاسی مشهد از خاورمیانه تا اقیانوسیه مجله اینترنتی پاسبون